بوومەلەرزەیەكی بەهێز توركیای هەژاند

جیهان

06/09/2021     ژمارەی بینراو 327

راچڵەكین –

بوومەلەرزەیەكی بەهێز كەناراوەكانی پارێزگای مۆگلا-ی لە خۆرئاوای توركیا گرتەوە، كە ئەمە سێیەمین بوومەلەرزەیە لەماوی مانگێكدا لەو ناوچەیە بدات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخی لەناكاو لە توركیا (ئافاد) بڵاوكراوەتەوە، كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ 6-9-2021، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.1 پلە بەپێوەری رێختەر، كەناروەكانی شارۆچكەی داتشای لە پارێزگای مۆگلا لە خۆرئاوای توركیا گرتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئافاد، چەقی بوومەلەرزەكە بە قووڵایی حەوت كیلۆمەترو بەدووری 40 كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی ئەو شارە روویداوە، تائێستاش زیانەكان ئاشكرا نەكراوە.

لەماوەی مانگێكدا ئەمە سێیەمین بوومەلەرزەیە كە بەگوڕی جیاجیا لەو شارۆچكەیەكی سەر پارێزگای مۆگلا رووبدات، كە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە رووبەرێكی فراوان لە دارستانەكانی سووتاون و زیانێكی گەورەی ئابووریشی بەركەوتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن