ئیدلب؛ كاروانێكی سوپای توركیا كرایە ئامانج

جیهان

11/09/2021     ژمارەی بینراو 229

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی توركیا بڵاویكردەوە، لەناوچەی كەمكردنەوەی بارگرژییەكان لەئیدلب لەسوریا، كاروانێكی سەربازی ئەو وڵاتە كراوەتە ئامانج و لەئاكامدا پێنج سەرباز پێكراون.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا بڵاویكردووەتەوە، لەئاكامی ئەو هێرشەدا دوو سەرباز كوژراون و سیانی تر برینداربوون.

مانگی ئایاری 2017 هەریەك لە توركیا- ئێران و رووسیا لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی ئەستانەی تایبەت بەبارودۆخی سوریا، گەیشتنە رێكەوتن بۆ دامەزراندنی ناوچەی كەمردنەوەی بارگرژییەكان لە ئیدلب

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن