کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عیراق

عێراق

11/09/2021     ژمارەی بینراو 191

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق، گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای لە جۆری فایزەر راگەیاند.

کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ شەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عیراق بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی دۆزەکان بکات.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە:"ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان لە پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان کراون".

تا ئێستا، چوار ملیۆن و ١٥ ھەزار و ٢٥٨ کەس لە عیراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن