ئاماژه‌ی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
ڕاچڵه‌كین- چراخان
شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده له ئه‌نجامی دابه‌شبوونی خانه‌كانی گه‌ده به خێرایی دروست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه كاری كۆئه‌ندامی هه‌رس خاوده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی One Ashford بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه هه‌ستكردن به به‌تاڵ نه‌بوونه‌وه‌ی گه‌ده به ته‌واوه‌تی نیشانه‌یه‌كی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، ئه‌مانه‌ش باوترین نیشانه‌كانی توشبوونه به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه:
1- گۆڕانی سروشتی پیسایی، توشبوون به سكچوون یان قه‌بزی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
2-هه‌بوونی خوێن به پیساییه‌وه.
3-هه‌ست نه‌كردن به مورتاحی ناوسك و توشبوون به ئازاری سك.
4-هه‌ستكردن به لاوازی و ماندوێتی و هه‌ناسه‌توندی له ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی خڕۆكه سووره‌كانی خوێن.
5- له‌ده‌ستدانی كێش به بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو.
6-دروستبوونی تۆپه‌ڵێك له ناوسكدا ئه‌وه‌ش پزیشك به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كات.