به‌وێنه.. كیم ترسناك ده‌ركه‌وت
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كیم كارداشیان" به ستایلێكی ته‌واو جیاواز و نامۆوه ده‌ركه‌وت، له میانی هه‌فته‌ی چالاكیه‌كانی نمایشی مۆده له نیویۆرك.
كیم به ماسكێكی ڕه‌نگ ڕه‌ش ته‌واوی ڕوخساری داپۆشیوه و له‌گه‌ڵیدا چاكه‌تێكی چه‌رمی ڕه‌ش و پوتێكی ڕه‌شی له پێكردوه و ستایلی قژی له‌سه‌ر شێوه‌ی كلكی ئه‌سپ ڕێكخستوه و زۆرینه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌ك ئه‌وه وایه له فیلمی ترسناك هاتبێته ده‌ره‌وه و به‌شێكی دیكه‌ش به پاڵه‌وانی فیلمی " ماتریكس" ی به‌ناوبانگ ناوی ده‌به‌ن.
به‌م ستایله كیم توانی ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی كامێرا‌كان له‌كاتی چونی به‌ره‌و هۆتێل" ڕیتز كارلتۆن" به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئاخۆ كیم بۆ به‌م ستایله‌وه ده‌ركه‌وتووه؟