توێژینه‌وه‌یه‌ك: كاركردنی شه‌وانه مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیاد ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كاركردنی شه‌وانه مه‌ترسی توشبوون به له‌رزینی گوێچكه‌له‌كانی دڵ و توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات به‌ڵام ده‌كرێت له‌ڕێی چالاكی وه‌رزشی مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه كه‌مبكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له گۆڤاری" سابیر ڤیفیر" ی ئیسپانی بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی به‌ستانی خوێن و قه‌ڵه‌وی زۆر ده‌بێت به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره و ماندوێتی و سیستمی ژیانی ناته‌ندروست و كاركردنی شه‌وانه.
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه كارده‌كه‌ن ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و له‌ناویاندا" ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ و له‌رزینی گوێچكه‌له‌كانی دڵ" زیاد ده‌كات.