چوار نیشانه له نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر ئاگادارت ده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
جگه‌ر وه‌ك ئه‌ندامێكی له‌ش كاره‌كه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی خوێنه له ژه‌هر، دكتۆره فیكی بیترسن هۆشداری ده‌دات له چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كه ئاماژه‌یه بۆ ناته‌ندروستی جگه‌ر.
1- كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له ژێر چاو یان ئاوسانی پاژنه‌ی پێ و ئاوسانی په‌نجه‌كان، چونكه ئه‌و كاته‌ی ژه‌هر له له‌شدا كۆده‌بێته‌وه ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه ده‌یه‌وێت خۆی لێ ڕزگار بكات و زیادبوونی ڕێژه‌ی ئاوی له‌ش كاریگه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هره له له‌شدا.
2- زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی پێست وه‌ك" سوربوونه‌وه‌ی پێست و ئه‌كزیما و زیپكه"
3-هه‌ستیاری به مادده كیمیاویه‌كان یه‌كێكی دیكه‌یه له نیشانه‌كانی چه‌وری جگه‌ر، كه‌سانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه له‌پڕێكدا كاردانه‌وه‌ی هه‌ستیاریان بۆ مادده كیمیاویه‌كان ده‌بێت.
4-دكتۆره بیترسن ده‌ڵێت" له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری سه‌ر جگه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌وه ژه‌هر له ملوله‌كانی خوێندا كۆده‌بێته‌وه و كه‌سه‌كه توشی شڵه‌ژانی ده‌رونی و لاوازی توانای هۆش ده‌بێت"