به‌وێنه.. ئه‌و پیاوه‌ی پشتی فرۆشت گه‌یشته به‌ریتانیا
ڕاچڵه‌كین-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیا تایبه‌ت به فیلم ئاشكرای كرد كه فیلمی" ئه‌و پیاوه‌ی پشتی فرۆشت" گه‌یشته وڵاتی به‌ریتانیا كه تیایدا چیرۆكی په‌نابه‌رێكی سوری باسده‌كات به‌ڕێگایه‌كی باس نه‌كراو چۆته ئه‌وروپا و فیلمه‌كه له 24 ی 9 ی ئه‌مساڵدا له به‌ریتانیا نمایش ده‌كرێت.
خانمه ده‌رهێنه‌ری تونسی" كه‌وسه‌ر بن هنیه" له ڕێی فیلمی" ئه‌و پیاوه‌ی پشتی فرۆشت" چیرۆكی ملیۆنه‌ها په‌نابه‌ری سووری باس كردوه.
چیرۆكی فیلمه‌كه به‌و جۆره‌یه " سام گه‌نجێكی سوریه و ده‌چێته لوبنان بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه بچێته وڵاتی به‌لجیكا و كچه خۆشه‌ویسته سوریه‌كه‌ی له لوبنان ده‌ژی، به‌ڕێكه‌وت سام هونه‌رمه‌ندێكی به‌لجیكی ده‌ناسێت و هونه‌رمه‌نده‌كه داوای لێده‌كات ڕێگای پێبدات له‌سه‌ر پشتی ئه‌م گه‌نجه تاتۆی شنگن بكێشێت بۆ كارێكی هونه‌ری و له‌به‌رامبه‌ردا سام ڕازی ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی پاره پێبدات كه بچێته به‌لجیكا"
هه‌ر به گه‌یشتنی بۆ ئه‌وروپا سام ده‌بێته پارچه‌یه‌كی هونه‌ری و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له لوبنان هاوسه‌رگیری ده‌كات و ڕۆژێك دێت خۆشه‌ویستی پێشووی سام و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌چن بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و تابلۆ هونه‌رییه و له‌وێدا سام و هاوسه‌ری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌بێت به شه‌ڕیان.
به‌م دواییانه ئه‌م فیلمه كاندید كراوه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ك باشترین فیلم به زمانی بێگانه و تا ئێستاش فیلمه‌كه له چه‌ندین وڵات نمایشكراوه و سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه.