وێنه و ڤیدیۆ: بوكه‌كه‌ی مێركل به 189 یۆرۆ ده‌فرۆشرێت
ڕاچڵه‌كین-چراخان
یه‌كێك له كارگه تایبه‌ته‌كانی دروستكردنی بوكه‌ڵه له كۆبۆرگ - ئه‌ڵمانیا جۆرێك بوكه‌ڵه‌ی دروستكردوه به نرخی 189 یۆرۆ ده‌یفرۆشێته‌وه به بۆنه‌ی ڕۆشتنی ئه‌نجێلا مێركل ڕاوێژكاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی.
ئه‌م كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه پێشتر چه‌ندین بوكه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی " باراك ئۆباما و سیۆدۆر ڕۆزفلت و ئیبراهام لنكۆلن و شاژنه ئه‌لیزابێس و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی هیلمۆت شمیدت" دروستكردوه.
به‌ڕێوبه‌ری كارگه‌ی teddy-fabrik"، مارت هیرمان ده‌ڵێت" كارگه‌كه‌مان بوكه‌ڵه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه دروست ده‌كات كه پێگه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه له جیهاندا و ئێمه ته‌نها بوكه‌ڵه‌یه‌ك دروست ناكه‌ین به‌ڵكو پارچه‌یه‌كی هونه‌ری دروست ده‌كه‌ین"