لێكۆڵینەوەكانی یوفا لەبارەی بارسێلۆنا.. یۆڤانتوس و ریال مەدرید هەڵوەشێندرایەوە

وەرزش

28/09/2021     ژمارەی بینراو 380

راچڵەكین-

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، رێوشوێنەكانی رێككاری لەسەر یانەكانی بارسێلۆنا، یۆڤانتوس و ریال مەدرید كە پشتگیریان لە پرۆژەی سوپەر لیگی ئەوروپا كردووە، هەڵوەشاندەوە.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە ''یوفا رێوشوێنەكانی رێككاری لەسەر یانەكانی بارسێلۆنا، یۆڤانتوس و ریال مەدرید كە بەهۆی پێشێلكاری لە چوارچێوەی یاسایدا كردبوویەوە لە بارەی پرۆژەی بەناو سوپەر لیگ، بە ناڕەوا و بەتاڵ راگەیاند وەك ئەوەی هەر نەكرابێتەوە''.

هەریەكە لە یانەكانی ئارسناڵ، مانچستەر یونایتد، چێڵسی، لیڤەرپوول، مانچستەر ستی و تۆتەنهام لە ئینگلتەرا، میلان، ئینتەر و یۆڤانتوس لە ئیتاڵیا و ئەتلەتیكۆ مەدرید، بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە ئیسپانیا لە مانگی نیسانی رابردوودا لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە كرد كە بڕیاریان داوە سوپەر لیگی ئەورووپا دابمەزرێنن. دوای ئەوەی یوفا، فیفا، فیدراسیۆنی وڵاتان و لایەنگرانیان كاردانەوەی توندیان نیشان دا جگە لە یانەكانی بارسێلۆنا، یوڤێنتوس و ریال مەدرید یانەكانی دیكە لە هەوڵەكە كشانەوە.

یانەكان كە بەردەوام بوون لە پشتگیریكردنی هەوڵەكە، بابەتەكەیان گەیاندە دادگا و حەڤدەهەمین دادگای بازرگانیی مەدرید لە مانگی تەمووزی رابردوودا، فەرمانی دا بە كۆتایی هێنان بە لێكۆڵینەوەكانی یوفا بۆ یانەكانی دامەزراندنی جامی سوپەر لیگی ئەورووپا و هەڵوەشاندنەوەی سزا و سنووردارییەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن