زنجیره‌ی "Squid Game" پڕبینه‌رترینی نێتفلێكسه
ڕاچڵه‌كین-
له ئێستادا زنجیره درامای كۆریای باشوور" "Squid Game" زۆرترین بینه‌ری هه‌یه له تۆڕی نێت فلێكس و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌م درامایه‌یه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م زنجیره درامایه به‌م نزیكانه ببێته پڕ بینه‌رترین له تۆڕی نێتفلێكس.
دراماكه كه له 9 ئه‌ڵقه پێكهاتوه تیایدا سه‌دان كه‌س ڕۆڵ ده‌بینن و ژیانی نه‌هامه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌خه‌نه ڕوو كه له كۆریای باشوورن ( باوكێكی قه‌رزار، په‌تی سێداره له كۆریای باشوور و كرێكارێك كه له كارگه‌یه‌كدا كارده‌كات و به‌ڕێوبه‌رێك پاره سپی ده‌كاته‌وه9 هه‌موو ئه‌مانه له چه‌ند یاریه‌كی منداڵانه كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتێك كه بڕه‌كه‌ی 38.66 ملیۆن دۆلاره.
دەرهێنەری ئه‌م دارمایه هوانگ دۆنگ لە چاوپێکەوتنێکدا دەربارەی هەندێک بابه‌تی زنجیرەکە قسەی کردوه و ئاماژەی بەوەدا ئه‌و کارتە بانکیەکەی لە کۆتای دراماكه‌دا دەردەکەوێت لە ڕاستیدا یەکێک لە پڕۆدیوسەرەکانی زنجیرەکە خاوەنیەتی و پرسی پێ کراوەو هەموو ستافەکە ڕێکەوتون لەسەر ئەوەی ئەو کارتە بەکار بهێنرێت و لە ئێستادا ئەو کارتە بانکیە ڕۆژانە لە لایەن بینەرەکانی سکوید گەیمەوە پارەی بۆ دەنێردرێت دەیانەوێت بزانن کارتەکە ڕاستیە یان نا.
"Squid Game" یه‌كه‌م درامای كۆرییه ئه‌وه‌نده بینه‌ری هه‌بێت له تۆڕی نیًتفلێكس له ئه‌مه‌ریكا و یه‌كه‌م نمایشی ئه‌م درامایه له 17 سێپته‌مبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردوه.