كینیا؛ بەهۆی وشكەساڵییەوە 200 هەزار كەس لە رۆژێكدا تەنها یەك ژەم دەخۆن

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 73

راچڵەكین-

لە كینیا رۆژهەڵاتی كیشوەری ئەفریقا، بەهۆی بەردەوامی وشكەساڵییەوە نزیكەی 200 هەزار كەس لە رۆژێكدا تەنها دەتوانن یەك ژەم بخۆن.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن بەشی كەشناسیی كینیاوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە، بەهۆی وشكەساڵییەوە سەدان هەزار كەس لە ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە ئەستەم خۆراك و ئاویان دەست دەكەوێت.

لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە نزیكەی 200 هەزار كینیایی تەنها دەتوانن لە رۆژێكدا یەك ژەم بخۆن، بەهۆی بەدخۆراكیشەوە نۆ هەزار كەس پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە.

لە راگەیەندراوەكەدا، هەروەها باس لەوە كراوە كە بەهۆی وشكەساڵییەوە ئاژەڵەكانیش زیانیان پێگەیشتووە، ئەو دۆخەش كاریگەری نەرێنی لەسەر كینیاییەكان دروست كردووە كە بژێویان لەسەر ئاژەڵداریە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن