رەوتی سەدر: 75 كورسیمان مسۆگەر كردووەو چاومان لە 90 كورسییە

عێراق

11/10/2021     ژمارەی بینراو 492


راچڵەكین-

رەوتی سەدر ئاشكرایكرد، لەهەڵبژاردنی گشتیدا لانی كەم 75 كورسیان مسۆگەر كردووەو چاویان لەوەیە بەراگەیاندنی ئەندامی كۆتایی هەڵبژاردن، ریژەكە بەرزببێتەوە بۆ 90 كورسی.

ریاز مەسعود، یەكێك لەبەرپرسانی رەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكان، لانی كەم 75 كورسیان مسۆگەر كردووەو پێشبینی دەكەن ژمارەكە بەرەو 90 كورسی روو لەهەڵكشان بكات.

وتیشی، زۆرینەی دەنگەكان لە بازنەكانی هەڵبژاردنی لەپارێزگاكانی ( بەغداد، بەسرە، میسان و نەجەف بەدەستهاتوون.

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رەوتی سەدر 100 كاندیدی هەبوو كە بەسەر پارێزگاكانی عیراقدا دابەشكرابوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن