راچڵەكین -
بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 83 دۆلارو 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بە 80 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی جۆرەکانی دیکەی وزە وەک: گازی سرووشتی و خەڵوز و کارەبا کە ئەوانەش بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو.