سەرچاوەیەك: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11 دابەشدەكرێت

ئابوری

06/02/2020     ژمارەی بینراو 969

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11 دابەشدەكرێت

راچڵەكین-

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ (راچڵەكین) ئاشكرایكرد، هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووی هێزەكانی پێشمەرگەو فەرمانبەران.

بەووتەی ئەو سەرچاوەیەك، یەكشەممەی داهاتوو 9-2-2020 مووچەی دیوان و لیواكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژی دووشەممە 10-2-2020 مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
 
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن