بۆمبێكی گەورەی جەنگی دووەمی جیهانی پوچەڵكرایەوە

جیهان

14/10/2021     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین-

بەرپرسانی شاری ئیسن لە ئەڵمانیا، پوچەڵكردنەوەی بۆمبێكیان راگەیاند كە بە " بۆمبی دایك" ناسراوەو مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی دووەمی جیهانی.

بەگوێرەی میدیاكانی ئەڵمانیا بێت، لەو ناوچەیەی بۆمبەكەی تێدا دۆزراوەتەوە، نزیكەی 11 هەزار كەس ژیاون، هەربۆیە بەناچاری تا پوچەڵكردنەوەی بۆمبەكە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان جێهێشتووە.

بۆمبەكە رۆژی سێشەممە لەكاتی كاركردن لەچاڵێكدا دۆزراوەتەوە.

بەرپرسانی شارەكە ئاماژەیان بەوەكردووە، لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا ئەوە گەورەترین بۆمبی ئاسمانییە كە دۆزرابێتەوەو نەتەقیبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن