دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک چۆن دەکرێت؟

تەندروستی

14/10/2021     ژمارەی بینراو 369

دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک چۆن دەکرێت؟

ڕاچڵه‌كین-
شێرپەنجەی مەمک بە بەربڵاوترین و کوشندەترین شێرپەنجە دادەنرێت لە نێو خانماندا، لە ھەموو تەمەنێک دەشێ ڕووبدات، سه‌باره‌ت به‌  دەستنیشانکردنی پێشوەختەی ئه‌م جۆره‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ دكتۆر زانا پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

دەستنیشانکردنی پێشوەختە یان سکرین کردن بە گرنگتریین ڕێگای ڕێگریکردن دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتە نەخوازراوەکان و ماکەکانی نەخۆشییەکە به جۆریك %98 تووشبووان زۆر ئاسایی‌ دەژین ئەگەر نەخۆشییەكه زوو دەستنیشان بكرێت.

1- مەرج نییه شێرپەنجەی‌ مەمك زۆربەی کات پەیوەندیی به بوونی‌ نەخۆشییەکە ھەبێت له خێزاندا، بەجۆرێک له %85 ی‌ نەخۆشەکان له كەسی‌ نزیكی‌ خێزان شێرپەنجەی مەمک نییە!
2- دابەزاندنی کێشی لەش و وەرزشی ڕۆژانە و دووركەوتنەوە لە تووتن و خواردنەوە کھولییەکان و زۆر خواردنی‌ سەوزه و میوه به سەرەكیتریین رێکارەکانی خۆپارێزیی دادەنرێن.
3-ئێستا سەنتەری دەستنیشان کردنی پێشینەی شێرپەنجەی مەمک لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوونی ھەیە و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ سەرپەرشتیی دەکرێن

- ڕێگای یەکەمی سکرین (دەستنیشان کردنی پێشینە):
دەستنیشانکردنی خودیی کە لەلایەن پزیشکەوە فێر دەکرێیت و لە ماڵەوە خۆت دەتوانی بیکەیت، بە یەکێک لە ڕێگاکانی دەستنیشانکردن دادەنرێت.
-ڕێگای دووەمی سکرین:
 بەھۆی تیشکی ئێکس (ئەشیعە)ی مەمک یان (مامۆگڕافیی) دەبێت، ھەموو خانمێک لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی دەبێت ھەر ھیچ نەبێت جارێک بیکات و پاشان بەپێی ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ دووبارە دەکرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن