پیاوێك 100 تۆوی خۆی به‌خشی به‌و خێزانانه‌ی منداڵیان نییه
ڕاچڵه‌كین-
له ماوه‌ی ڕابردوو له جیهاندا كار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوه و ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامه، پیاوێكی ئیسرائلی له ماوه‌ی ڕابردوه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام بووه له به‌خشینی تۆوه‌كانی بۆ دروستكردنی 100 منداڵ.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" جیرۆزالیم پۆست" ی ئیسرائلی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه پیاوێكی ئیسرائیلی كه ئێستا له نیویۆرك ده‌ژی و له خێزانێكی یه‌هودی ئارسۆزكسی یه كه ئاینه‌كه‌ی ڕێگه به به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش نادات، ئه‌م پیاوه هاوكاری ئه‌و خێزانانه‌ی كردوه كه توانای وه‌چه‌خستنه‌وه‌یان نییه.
له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بانكی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی تۆ‌و له ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی زۆر له تۆوی به‌خشراوی بۆچووه و پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی له خراپی دۆخی دارایی ڕزگاریان ببێت و له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌یان پێبدرێت ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و له ئێستادا ڕێژه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی تۆوی خۆیان ده‌به‌خشن له ئیسرائل بۆته %300.