ئەو خۆراکانەی كە نابێت بە برسێتی بخورێن

تەندروستی

07/11/2021     ژمارەی بینراو 403

راچڵەکین-

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک چەند خۆراکێکی بڵاوکردووەتەوە کە نابێت بە برسێتی بخورێن.

خۆراکەکان ئەمانەن:-
- تەماتە: دەبێتە هۆی كارلێككردن لەگەڵ ترشەڵۆكانی ناو گەدە و نەتوانەوەی و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی ناو گەدە.
- شیر : خواردنەوەی شیر بە برسێتی و كاتێك گەدە بەتاڵ بێت ئەوا دەبێتە هۆی كارلێكردن لەگەڵ بەكتریاكانی ناو گەدە و دەبێتە هۆی هەستكردن بە گێژی و رشانەوە و هەروەها شیرەكە تایبەتمەندیە خۆراكیەكانی لەدەست دەدات.
-مۆز: دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ماددەی مەگنیسیۆم لەناو لەش و ئەوەش دەبێتە هۆی تێكدانی هاوسەنگی نێوان كالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و رەقبوونی خوێنبەرەكان.
- پاقلەی كوڵاو: دەبێتە هۆی تووشبوون بە كرژبوون و هەستكردن بە رشانەوە و ئازاری گەدە.
- كافین: ئەو خواردنەوانەی مادەی كافینیان تێدایە وەك خواردنەوە گازییەكان و قاوە بە برسێتی و لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی تووشبوون بە برینی درێژخایەنی گەدە و هەستكردن بەگێژبوون.
- چا : خورادنەوەی چا بە برسێتی یاخود لەدوای نان خواردن راستەوخۆ دەبێتە هۆی هەڵمژینی ماددەی ئاسن لەناو لەشدا و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی كەم خوێنی، بۆیە رێنمایی دەدرێت كە دوای سەعاتێك لەنان خواردن چا بخورێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن