ئەردۆغان چەند گۆڕانكارییەكی حكومی ئەنجامدا

جیهان

20/11/2021     ژمارەی بینراو 228


راچڵەكین-

سەرۆكی توركیا، چەند گۆڕانكارییەكی لەناو جومگە جیاوازە حكومییەكانی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدا بەجۆرێك زانكۆو ناوەندەكانی فەتوادانیشی گرتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەممە چەند گۆڕانكارییەكی لەپۆستە حكومییەكاندا ئەنجامداو لە رۆژنامەكانی ئەو وڵاتەشدا بڵاوكراونەتەوە.

بەگوێرەی گۆڕانكاریەكان بێت، گوڵنور ئایبیت-ی راوێژكاری ئەردۆغان وەك نوێنەری هەمیشیەی توركیا لەنەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەروەردە، زانست و رۆشنبیری دیاریكراوە، (ئاشكن ئاسان) كراوە بە باڵیۆزی توركیا لە ئەندۆنیزیا.

هاوكات راگری چوار كۆلێژ گۆڕدراون و گۆڕانكاری لەپۆستی دوو موفتی لەناوەندی فتوادان لە چەند ویلایەتێكی توركیادا كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن