پێنگ شوای دەركەوتەوە

وەرزش

21/11/2021     ژمارەی بینراو 321

راچڵەكین-

پێنگ شوای خانمە یاریزانی تێنسی چین، دوای 19 رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی جارێكی تر دەركەوتەوەو لە پێشبڕكێكی یاریی تێنسی گەنجان لە پەكین بینرا.

پێنگ شوای، تەمەن ٣٥ ساڵ دوای ئەوەی لە دووی تشرینی دووەم لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بانگەشەی ئەوەی كرد كە جێگری سەرۆكوەزیرانی پێشوو و ئەندامی حزبی شیوعی چینی، ژانگ گاوۆلی دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری،بۆماوەی 19 رۆژ1 دیارنەما، ئەوەش گومانی خستە چارەنووسی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و یەكێتی تێنسی سەرزەوی جیهانی، فشارێكی زۆر خرایە سەر حكومەتی چین تا چارەنووسی ئاشكرا بكات.

 

دوای 19 رۆژ لە دیارنەمانی، جارێكی تر بێنگ شوای دەركەوتەوە كاتێك وەك میوان ئامادەی پاڵەوانێتی (فیلا كیدز جۆنیۆر) بوو.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن