راچڵەکین-
دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە باشترین جۆری ئەو خواردن و خواردنەوانە دەکات کە لەکاتی لە کاتی پەتا و هەڵامەت و ئەنفلوەنزادا بخورێن و دەڵێت، لە کۆتایی وەرزی پایز و زستان مرۆڤ زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە؛ بۆ زوو چاکبوونەوە و تێپەڕاندنی ئەو نەخۆشیانە کۆمەڵێک خواردنەوە پێویستە زیاتر بخۆرێنەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
- باشترین جۆری خواردنەوەکان و جۆری خواردن:
-لە کۆتایی وەرزی پایز و زستان مرۆڤ زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە؛ بۆ زوو چاکبوونەوە و تێپەڕاندنی ئەو نەخۆشیانە کۆمەڵێک خواردنەوە پێویستە زیاتر بخۆرێنەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
١- ئاو: خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردن و چالاککردنی بەرگری جەستە، ئاوی شلەتین یا گەرم باشترە بخورێتەوە.
٢- چای ڕازیانە: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار ، شێوازی ئامادەکردنی
٣- چای سەوز : بە گەرمی و بێ شەکر ، یا کەوچکێک هەنگوینی تێبکرێت.
٤-شۆربای گەرم: شۆربای مریشک یەکێکە لە خۆراکە گرنکەکان، هەروەها شۆربای تری وەک پەڵپینە بەترش، شۆربای قارچک، شۆربای سەوزەواتی وەک شۆربای بڕۆکلی یا سپێناخ لەگەڵ قەڕنابیت و گێزەر.
٥- زەنجەبیل: چای زەنجەبیل بە تەنها یا لەگەڵ لیمۆ یا هەنگوین.
٦- چای گوڵەمێخەک: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار .
٧ - ئاوی لێمۆ : گیراوەی ئاو و لێمۆ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بە تەنها یا لەگەڵ نەعنا یا هەنگوین یا زەنجەبیل .
٨- چای گوڵەبەیبوون یان گیراوەی ڕەشکە و هەنگوین.
٩- شیری گەرم.
- باشترین جۆری خواردنەکان:
- ماست.
- میوە مزرەمەنییەکان وەک پڕتەقاڵ و لالەنگی و نارنج و لیمۆ.
- بلۆبێری و هەنار.
- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ( A) وەک گێزەر، بیبەری زەرد، بەهێ، کەلەرم، پەتاتەی شیرین.
- سیر و پیاز.
-ماسی بە تایبەت ماسی سەلموون.