تیروپشكی قۆناغی 16 خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت

وەرزش

13/12/2021     ژمارەی بینراو 449

راچڵەكین-

پاش كۆتایی هاتنی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە گەورەترین قوربانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بوو كە نەیتوانی سەربكەوێت بۆ قۆناغی 16 پاڵەوانێتییەكە كە ئەوەش لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا، یەكەمجارە رووبدات، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەمە تیروپشكی ئەو قۆناغە ئەنجامبدرێت.

تیروپشكەكە كاتژمێر 14:00 بەكاتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت كە تیایدا هەشت یانە كە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكانیان گرتووە، رووبەڕووی هەشت یانەی تر دەبنەوە كە دووەمی كۆمەڵەكانیان گرتووە.

یانەكانی ریزبەندی یەكەم:

1 – مانچێستەر سیتی‌
2 – مانچێستەر یۆنایتد
3 - لیڤەرپوڵ
4 – ریال مەدرید
5 – بایرن میونشن
6 – یۆڤانتۆس
7 - لیل
8 – ئەیاكس ئەمستردام
یانەكانی‌ پلەی‌ دووەم:

1 - پاریس سانجێرمان
2 - ئەتڵەتیكۆ مەدرید
3 - چێڵسی
4 - ئینتەر میلان
5 - بەنفیكا
6 - ڤیاڕیاڵ
7 - سالیزبۆرگ
8 - سپۆرتینگ لیشبۆنە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن