راچڵەکین-
هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "شیرینە" بڵاوکردەوە.
نەڤید زەردی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "شیرینە" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە کە تێکست و میلۆدییەکەی فۆلکلۆرە و بەشێكی خۆی دایناوە، کاری ئەڕێنجی لەلایەن کۆستاس کاراگیۆزیدیسەوە بۆکراوە و دانیال زلۆتین کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
نەڤید زەردی، گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و خاوەنی چەند تراکێکە.