ئیسرا بەباشترین یاریزانی پاڵەوانێتی عەرەبی دەستنیشانكرا

وەرزش

02/01/2022     ژمارەی بینراو 339

راچڵەكین-

 بە بەشداری شازدە وڵات، پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی لە شارۆچكەی شەقڵاوە، لە هۆڵی یانەی وەرزشی شەقڵاوە كۆتایهات.

لە  ركابەرییەكان، ئیسرا  موحسین كچە یاریزانی كوردی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عەرەبی سێ مێداڵیای زێڕی بەدەستهێناو لە كۆتا رۆژیش خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەكەی پێبەخشرا .

ئیسرا یەكێكە لە یاریزانە ناسراوەكانی بەرزكردنەوەی قورسایی لە ئاستی كوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و پێشتریش چەندین مەدالیای نێودەوڵەتی دەستەبەر كردووە .

پرۆفایلی ئیسرا :

ئیسرا موحسین عەزیز 
ساڵی 2000 لە دایكبووە 
بەشدارییە دەرەكییەكانی وەك یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق 
پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا2018 بەحرەین 3زێر تازەپێگەیشتوان 
پاڵەوانێتی عەرەب 2019ئەردەن 9زێر -لاوان و پێشكەوتوان.

ئا: هەرێز جەمال

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن