وەزیری بەرگریی توركیا: پرسی كەركووك بۆ ئێمە زۆر گرنگە و لە نزیكەوە چاودێری دەكەین

جیهان

08/01/2022     ژمارەی بینراو 479

 راچڵەكین-

وەزیری بەرگریی توركیا، لەبارەی دواپێشھاتەكانی پارێزگای كەركووك رایگەیاند، پرسی كەركووك بۆ ئەوان زۆر گرنگە. لە نزیكەوە چاودێری دەكەن. 

خولوسی ئاكار، لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی دواپێشھاتەكانی پارێزگای كەركووك رایگەیاند: " بە گفتوگۆكردن لەگەڵ ھەولێر و بەغدا پەیوندییەكانمان لەگەڵ لایەنەكان لەسەر پرسی ئەنجامدانی ھەڵسوكەوتی قبوڵكراو لەو شوێنە بەردەوامە."

وتیشی:" ھەربۆیە لە رووی ئاسایش و داھاتووی برایانمان لە كەركووك، ھەموو ھەولێك دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ھیچ كارێكی نەرێنی لە رووی ئاسایشەوە سەرھەڵنەدات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن