چۆپی فەتاح رێگەی بڵاوکردەوە

هەمەڕەنگ

12/01/2022     ژمارەی بینراو 1235

راچڵەکین-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح نوێترین ڤیدیۆی کلیپی خۆی بەناوی "رێگە" بڵاوکردەوە.

زیاد ئەسعەدی هونەرمەند ئاواز و هۆنراوەی بۆ داناوە و ئەمیر جەباریان کارە موزیکەکانی بۆ کردووە، بڕیار فەتاحیش کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

دەستپێکی گۆرانییەکە بە ئاڵوگۆڕی نامەی ئەلەکترۆنی نێوان خۆی و زیاد ئەسعەد دەستپێدەکات کە باس لە ئاواز و تێکستەکەی دەکات کە ئایا بەدەستی گەیشتووە یاخود نا.

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن