دادگای فیدڕاڵی کارەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی راگرت

عێراق

13/01/2022     ژمارەی بینراو 262

راچڵەکین-

دادگای فیدراڵی کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی بەشێوەیەکی کاتی راگرت، تاوەکو ئەو کاتەی چارەنووسی ئەو داوایە یەکلادەکرێتەوە کە سەبارەت بەدەستووریبوونی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عیراق لەدادگاكە تۆماركراوە.

دادگای فیدڕاڵی عێراق لەراگەیەندراوێکدا کە واژۆی هەر 9ئەندامی سەرەکی دادگاکەی لەسەرە ئاماژەی بەوەشکردوە، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە رۆژی یەکشەممە هەڵبژێردران بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت، ئەویش لەسەر سکاڵایەکی هەردو پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان کە لەسەر روداوەکانی ناو کۆبونەوەکە تۆماریانکردوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن