میگن و هاری
ڕاچڵهكین-
تۆماس ماركل جۆنیۆر ته‌مه‌ن 54 ساڵ برای دۆقه"میگن ماركل" هاوسه‌ری شازاده هاری بووكی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا هانی خوشكه‌كه‌ی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دوباره بكه‌وێته‌وه په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ باوكه ته‌مه‌ن 75 ساڵه‌كه‌ی چونكه ڕه‌نگه ته‌نها چه‌ند ساڵَێكی له ژیاندا مابێت.
تۆماس نایشارێته‌وه كه ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی میگن و هاری نزیكه چونكه هه‌ر كاتێك بێت ڕه‌نگه میگن بڕیاری ئه‌وه بدات بگه‌ڕێته‌وه ناو كاری سینه‌مایی و ئه‌مه‌ش له نه‌ریتی خێزانی شاهانه ڕێگه پێ نه‌دراوه و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره له‌گه‌ڵ هاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ونه سه‌ر جیابوونه‌وه.
تۆماس باس له‌وه ده‌كات له ئێستادا و له دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له كۆشكی شاهانه ئۆفه‌ری نایابی پێشكه‌ش ده‌كرێت له هۆلیود و ئه‌و كاته‌ی ئۆفه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره ناوداره‌كان بێت ئه‌وه ڕه‌نگه میگن ئه‌مه ڕه‌ت نه‌كاته‌وه چونكه یه‌كێك بووه له خه‌ونه‌كانی ژیانی و پێشتریش له چه‌ند درامایه‌كدا به‌شداری كردوه.