ئەمڕۆو سبەی ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

ئابوری

18/03/2020     ژمارەی بینراو 9869

راچڵەكین-

دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی وئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری ئەمڕۆ چوارشەممە 18-3-2020 بە ( راچڵەكین)ی راگەیاند، ئەمڕۆو سبەی پێنجشەممە18- 19-3-2020 مووچەی ديوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت.

 

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
 
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن