راچڵەكین –
بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی شانۆ، چەند چالاكییەك ئەنجام دەدات كە بۆماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
رۆژی 27-3-2022، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی شانۆ، بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی ژماریەك كارو چالاكی ئەنجام دەدات، كە بریتییە لە دیبەیت و وۆرك شۆپ و چەند سیمینارێك.
چالاكییەكان بۆماوەی پێنج رۆژ بەردەام دەبێت و هاتن بۆ هەمووانە.