به‌م نزیكانه‌ شانۆیی " هیچ نهێنیه‌ك له‌ ئارادا نییه‌" نمایش ده‌كرێت

هەمەڕەنگ

02/04/2022     ژمارەی بینراو 203

ناوەندی شانۆی تاڤ ئه‌مساڵ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا نمایشێكی جیاواز پێشكه‌شی بینه‌ره‌كانی ده‌كات، بڕیار وایه‌  به‌رواری ٧/٤/٢٠٢٢  یه‌كه‌م ڕۆژی نمایشی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌بێت، ڕۆژانی دواتریش به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئەم کارە شانۆییە لە نوسینی ودی ئالن و کاری وەرگێڕان و دراماتۆرگی و دەرهێنانی لە لایەن شانۆکار " دێرین حامید" ەوە بۆ کراوە و ژمارەیەک ئەکتەری بەتوانای شاری سلێمانی تێیدا بەشدارن " ڕزگار باهیر و زەریا سامی و شیلان عبدڵڵە و کارۆ سەوز و شێنێ حەیدەر و پروشە محەمەد و میران ئازاد"

سەبارەت بە کارە شانۆییەکە دەرهێنەری نمایشەکە گوتی" ئەم شانۆییەلە سەر شێوازی کۆمیدیای ڕەشە، لە ڕێگەی گێڕانەوەی چیرۆکێکەوە پرسیاری گەورە لە سەر ئینسان و حەزەکانی و عەشق و پەیوەندی ژن و مێردایەتی دەکات" 
سەبارەت بە پەیوەندی کارەکە بە کۆمەڵگەی کوردی گوتی" ئەم کارە باس لە ناپاکی هاوسەری دەکات، کێشەیەک کە ئەمڕۆ هەمو کۆمەڵگەی کوردی و دنیاش بە دەستییەوە دەناڵێنێت" 

شایەنی باسە ئەم شانۆگەرییە شەوانی ڕمەزان کاتژمێر ٩ی شەو لە هۆڵی بەدیعە دارتاش لە نێو پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی نمایش دەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن

بەپەلە

وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستی لەکارکێشایەوە