نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا

ئابوری

20/03/2020     ژمارەی بینراو 1494

راچڵەکین-

ئەمڕۆ هەیینی 20-3-2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 29دۆلارو  21سەنت لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بە 26دۆلارو 25 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

سەرەتای ئەم مانگە نەوت بەرێژەی زیاتر لە 15%ی نرخەكەی دابەزی، دوای شكستی رێكکەوتنی نێوان رێكخراوی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا و دابەزاندنی نرخی نەوت لەلایەن سعوودیەوە.

هاوكات بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و زیاتر لە 163وڵاتی تر كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر نرخی نەوت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن