راچڵەکین-
لە نایجیریا كچه خوێندكارێك بەهۆی نووسینێکەوە دەربارەی پێغەمبەری ئیسلام، لە لایەن چەند خوێندکارێکی موسڵمانەوە بهردبارانكرا و دواتر سوتێندرا، دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەو رووداوە دەستگیرکراون
دیبۆرا ساموائێل، خوێندکاری پەیمانگەی "شیخو شاجاری گاری" لە شاری سوکوتوی باکووری رۆژئاوای نایجیریا، لە لایەن چەند خوێندکارێکی موسڵمانەوە بەردبارانکرا و دواتر سوتێندرا.
پۆلیسی نایجیریا بڵاویکردووەتەوە، لە شاری سۆکۆتۆ کچێکی مەسیحی پۆستێکی لەسەر پێغەمبەر محەمەد (د.خ) بڵاوکردووەتەوە کە هاوڕێکانی ئەو پۆستەیان بە سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری موسڵمانان ناوبرد و بەردبانیانکرد، دواتر تەرمەکەشیان سووتاند.
پۆلیس ئاماژە بەوەدەکات هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان هەوڵیانداوە ئەو کچە بپاریزن، بەڵام سودی نەبووە و نەتوانراوە رێگری لەو گەنجانە بکرێت.
پۆلیس دەشڵێت:" دوو کەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرکردووە ".