حكومەت لە داهاتی نەوت و پارەكەی بەغدا چەندی بۆ سلێمانی ناردووە؟

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 220

راچڵەكین –

سەرۆكی لیژنەی كاروباری دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، ئاشكرایدەكات، حكومەتی هەرێم لە 800 ملیار دینار داهاتی ئەم مانگەی نەوت و 200 ملیار دینارەكەی بەغدا، تەنها 284 ملیار دیناری بۆ سلێمانی ناردووە.

زیاد جەبار، لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئەو بابەتەی ئێستا لەسەر داھاتی سلێمانی ھەیە، قابیلی ئەوەیە ھەموو لایەك بەدواداچوونی بۆ بكەن و وردەكارییەكەی بزانن.

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی وتیشی:" حكومەتی ھەرێم لەمانگی تەمووزی ٢٠٢١دا بڕیارێكی دەركرد كە رێژەیەك لە داھاتی ناوخۆ دیاری بكرێت یان تەمویل بكرێت بۆ مووچە، بۆئەوەی بتوانرێت لەگەڵ 200 ملیار دینارەكەی بەغدا، مووچە لەكاتی خۆیدا بدرێت، بۆ ئەم مانگەش 800 ملیار دیناری داھاتی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، لەگەڵ 200 ملیار دینارەكەی بەغدا، دەكاتە یەك تریلیۆن دینار، لەو بڕە تەنھا 284 ملیار دینار، كە دەكاتە رێژەی 28.4%ی كۆی پارەكە، دراوە بە سلێمانی، لەكاتێكدا دەبووایە 430 ملیار دیناری بۆ رەوانە بكرایە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن