راچڵەکین-
کوشتارگەی نوێی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بوونی گەنەوە چەند ئاژەڵێک لە کوشتارگەی نوێی سلێمانی لەلایەن ستافی پزیشکیی پێش سەربڕین ڕەتکراونەتەوە.
کوشتارگەکە لە راگەیەندراوێکدا داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:" بە ئامانجی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوون هاوکارییان بکەن تا بتوانن پێکەوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵبکەن بەهیچ شێوەیەك گۆشتی سەرجادە و شەقامەکان مەکڕن کە پشکنینی بۆ نەکراوە و تەنها خوا دەزانێ کە چییەو چۆنە!؟".
کوشتارگەکە وێنەی چەند ئاژەڵێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:"بەهۆی هەبوونی گەنەوە لەلایەن ستافی پزیشکیی پێش سەربڕین ڕەتکراونەتەوە".



