سەنگەسەر.. لە رووداوێكی تەقەكردندا كەسێك بریندار بوو

کوردستان

14/05/2022     ژمارەی بینراو 209

راچڵەكین –

لەناحیەی سەنگەسەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، لە رووداوێكی تەقەكردندا، هاووڵاتییەك بە سەختی بریندار بوو، پۆلیسی ناوچەكەش تەقەكەرەكەیان دەستگیركرد.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 14-5-2022، لە ناحیەی سەنگەسەر-ی سەر بە قەزای پشدەر، كەسێك تەقەی لە دوكاندارێك كرد و بەسەختی برینداری كرد.

پۆلیس راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ڕووداوەكە دەستبەجێ تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەنگەسەر-ەوە دەستگیركراو بریندارەكەش كە برینەكەی سەختە، بەپەلە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیەو لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هاووڵاتییەكە فیەشكێك بەر سەری كەوتووە، تائێستا هۆكاری رووداوەكە نەزانراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن