پەرلەمانی عیراق یاسایەك لەدژی ئیسرائیل دەردەكات

عێراق

17/05/2022     ژمارەی بینراو 254

راچڵەكین –

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەنگاوەكان بۆ قەدەغەكردنی پایوەندی لەگەڵ ئیسرائیل خێراتر دەكات و لە دانیشتنی داهاتووشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پاڵپشتی فریاگوزاریی ئاسایشی خۆراك دەكرێت، كە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە رەتكراوەتەوە.
 
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی بڵاوكردەوە، كە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 19-5-2022 ئەنجام بدرێت.

بەپێی كارنامەكە، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای پاڵپشتی فریاگوزاریی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان دەكرێت، كە لەلایەن حكومەتی كاربەڕێكەرەوە پێشكەش كراوەو دادگای باڵای فیدراڵیش رەتیكردەوە.

لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەكەدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای تایبەت بە قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و بەستنی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی سەهیۆنی (ئیسرائیل) دەكرێت، كە لە 10 ماددە پێكهاتووەو لەدانیشتنی رابردوودا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرابوو.

بڕگەی سێیەمی دانیشتنەكەش، تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێكی گشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن