رووسیا كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی شاری ماریۆپۆل-ی ئۆكراینی راگەیاند

جیهان

21/05/2022     ژمارەی بینراو 236

راچڵەكین-

دوای 87 رۆژ لەدەستپێكردنی هێرشەكانی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا، وەزارەتی بەرگری رووسیا كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی شاری ماریۆپۆل-ی ستراتیژی راگەیاند.

ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، پاش ئەوەی دوایین سەربازی ئۆكراینی لە ناوچەی پیشەسازیی ئازۆڤستاڵ چەكی داناو خۆی رادەستكرد، لەئێستادا تەواوی شاری ماریۆپۆل لەژێر كۆنترۆڵی سوپای رووسیادایە.

لەو كاتەوەی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە رووسیا لە دەوروبەری كیێڤی پایتەخت كشاوەتەوە، سەرنجی خستووەتە سەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ئۆكراینا و تاوەكو رۆژی 20ـی ئایار ماریوپۆل ببووە چەقێكی رووبەڕووبوونەوەی تووندی نێوان سوپای رووسیا و ئۆكراینا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن