سەرۆكی ئێران بۆ دووەم جار لەسەرەتای دەستبەكاربوونییەوە سەردانی كەنداوی كرد

جیهان

23/05/2022     ژمارەی بینراو 251


راچڵەكین-

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران بۆ جاری دووەم لەماوەی نۆمانگی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك، سەردانی وڵاتێكی كەنداوی كرد. سەردانەكەش ماوەی یەك رۆژ دەخایەنێت.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، رەئیسی گەیشتە مەسقەت-ی پایتەختی عەممان و لەلایەن سوڵتان بن تارق- سوڵتانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.

رەئیسی بەر لە جێهێشتنی تاران-ی پایتەخت رایگەیاند، سەردانەكەی بۆ عەممان لەچوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دێت و بایەخێكی زۆری هەیە هەیە بەلایانەوە.

وتیشی:"هەماهەنگی هەرێمایەتی و ئەنجامدانی دانووستان رۆڵی گرنگیان دەبێت بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی ناوچەكەمان"

سەردانەكەی رەئیسی بۆ عەممان، بەدووەم سەردانی فەرمی ئەژمار دەكرێت بۆ وڵاتانی كەنداو لەدوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆككۆماری ئێران، پێشترو لەمانگی شوبات-ی ئەمساڵدا سەردانی قەتەر-ی كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن