راچڵەکین-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، "هه‌ركاتێك ئاستی خۆڵبارین بگاته راده‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، بێ دو دڵی راسپارده‌ی پشوی شوێنه فه‌رمیه‌كان و گشتیه‌كان ده‌كه‌ین".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كاریگه‌ری شه‌پۆلی خۆڵبارین و ده‌ركردنی راسپارده بۆ پشووی فه‌رمی بۆ سبەینێ سێشەممە روونکردەوە دەات و دەڵێت:"چاودێری ڕەوشی کەش و هەوا دەکەین و هەرکاتێک ئاستی خۆڵبارین لە هەر شوێنێک بگاتە ڕادەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، بێ دوو دڵی ڕاسپاردەی پشووی شوێنە فەرمیەکان و گشتیەکان دەکەین لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لەپێناوی بەرژەوەندی و تەندروستی هاووڵاتییان".
ئەمە لە کاتێکدایە لە بەیانی ئەمڕۆوە دووشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ شارەکانی هەرێمی کوردستان و عیراقی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئەمڕۆ دووشەممە بکاتە پشووی فەرمی و هەروەها لە ئیدارەی گەرمیانیش لە کاتژمیر ١١:٠٠ پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ پشووی فەرمی راگەیەندرا.