سێ گەنج پێش گیانلەدەستدانیان دواساتەكانی ژیانیان تۆمار دەكەن

هەمەڕەنگ

24/05/2022     ژمارەی بینراو 938


راچڵەكین-

سێ گەنجی بەڕەچەڵەك سۆدانی بەهۆی تینوێتی و نەمانی ئاوی پێویست، لەبیابانەكانی نێوان سێگۆشەی لیبیا، نەیجەرو چاد، گیانیان لەدەستدا.

ئەو گەنجانە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەیان لەناوەڕاستی بیایاندا پەكی دەكەوێت، دەستیان بەهیچ فریاگوزاریەك ناگات، ناچار خۆیان دەدەنە دەست قەدەری خۆیان و چاوەڕێی موعجیزەیەك دەكەن بۆ رزگاركردنیان.

دوای بێ ئومێد بوون لەڕزگاربوونیان و بەكارهێنانی ئەو خۆراك و ئاوەی پێیانە، یەكێكیان بەمۆبایلەكەی ڤیدیۆیەك تۆمار دەكات و دەڵێت:" ئەو كەسەی دەماندۆزێتەوە، گەر لە ژیاندا نەمابووین با خێزانەكانمان ئاگاداربكەنەوە، ئێمە لە رێگەیەكی نادیارداین، هیوادارین، خێزان و برا و كەسوكارمان دوعامان بۆ بكەن، خوای گەورە لە هەموان خۆشبێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن