ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی كازمی و حەلبوسی ئاشكرابوو

عێراق

25/05/2022     ژمارەی بینراو 363

راچڵەكین –

سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران عیراق، لە كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵیدا دوایین پێشهاتە ئەمنیی و سیاسییەكانی عیراقیان تاووتوێكرد.

ئەمڕۆ 25-5-2022، لە بەغدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و محەمەد حەلبوسی سەركی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵییان ئەنجامدا.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی كە لە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاوكراوەتەوە، كازمی و حەلبوسی لە كۆبوونەوەكەیاندا كە لە نوسینگەی تایبەتی سەرۆك وەزیران بەڕێوەچوو، بارودخی گشتیی وڵاتیان تاوتووێكردو گفتوگۆشیان لەبارەی دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ئەمنیی و سیاسیی كرد.

هەر لە دیدارەكەدا، جەختكراوەتەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی هەماهەنگیی و هاریكاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دەسەڵاتی یاسادانان لە دۆسییە جۆراوجۆرەكاندا، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ خواستەكانی گەلی عیراق بە گشتیی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن