وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستی لەکارکێشایەوە

کوردستان

26/05/2022     ژمارەی بینراو 458

راچڵەکین-

کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی لەکارکێشایەوە، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" وەزیری ناوبراو بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، مۆڵەتی وەرگرتووە و بەهۆی ئەوەی پرۆسەی چارەسەرییەکەی کاتی زیاتری دەوێت، بە ویستی خۆی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە و مەسرور بارزانیش پەسەندی کردووە."

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری سامان سروشتییەکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:"  لە ماوەی ڕابردوودا باری تەندروستیی دکتۆر کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆلەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لە بەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەست لە کارکێشانەوەی ئاراستەی  سەرۆکی حکومەت کرد".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی دکتۆر کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، سەرۆکی حکومەت دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسەند کرد و بڕیاری داوە کە ئەو وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، بە پێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لە خزمەت بەردەوام بێت.

 ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەمان کاتدا کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن