گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی سپێناخ

تەندروستی

27/05/2022     ژمارەی بینراو 334

راچڵەکین-

پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک باس لە گرنگترین خاڵە تەندروستییەکانی سپێناخ دەکات و دەڵێت: دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان بەهێزەکان بۆ خۆپاراستن لە شێپەنجەی کۆئەندامی هەرس و پێست زۆر بەسوودە.

 

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی باس لە 10 سوودی گرنگی سپێناخ دەکات کە ئەمانەی لای خوارەوەن:-

١ - خۆپاراستن لە شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس و پێست، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان بەهێزەکان وەک فلافیندۆیدەکان و  کلۆرۆفیل.
 
٢ --- یارمەتی بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە بە گشتی و خۆپاراستن لە هەوکردن و پەتا بە هۆی، بوونی بڕێکی باش لە ڤیتامینەکانی ( K , E , C , A ) . 

٣ -- کۆنتڕۆڵکردنی فشاری خوێن : سپێناخ یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی فشاری خوێن ئەدات بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە کانزای پۆتاسێوم کە هاوسەنگی ئاستی سودێوم لە خوێندا دەپارێزێت، هەروها سپێناخ ڕێگری دەکات لە تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان. 

٤ -- پاراستنی سووڕی خوێن لە جەستەدا: یارمەتی بەهێزکردنی تەندروستی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و دابەزینی ئاستی کۆڵیستڕۆڵی  خراپ  ئەدات .

٥ -- باشتر هەرسکردنی خۆراک: بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ماددە ڕیشاڵەکان و شلەمەنی پێویست بۆ پاراستنی کۆئەندامی هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان و ڕێگری کردن لە قەبزی. 

٦ -- پاراستنی تەندروستی ئێسقان و ڕێگری کردن لە فشەڵ بوونی ئێسک و کەمکردنەوەی ڕێژەی شکاوی، چونکە سپێناخ دەوڵەمەندە بە کالسێوم و گۆگرد و ڤیتامین ( K ).
 
٧ -- خۆپاراستنن لە کەمخوێنی و کەمی ئاسن و چارەسەرکردنی، چونکە دەوڵەمەندە بە ئاسن و فۆلیک ئەسید ، هەروەها ڤیتامین ( C ) کە زۆر گرنگە  بۆ هەڵمژینی ماددەی ئاسن . 

٨ -- یارمەتی دابەزینی کێش ئەدات و بژاردەیەکی باشە لە کاتی ڕێجیم دا. 

٩ -- پاراستنی تەندروستی پێست و مووەکانی قژ و  زوو ساڕێژ بوونی برین و کەمکردنەوەی زیبکە.

١٠ -- پاراستنی تەندروستی چاو و ڕێگرییکردن لە ئاوی سپی. 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن