بۆچی پێویستە جاترە بخۆین؟

تەندروستی

29/05/2022     ژمارەی بینراو 464

راچڵەکین-

دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە سوودە تەندروستییەکانی جاترە دەکات و دەڵێت:" بڕێکی که‌م وزه‌ی تێدایه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامینه‌کانی وه‌کA، E، C، B6 له‌گه‌ڵ کانزا‌کان وه‌ک ئاسن، مه‌گنسێوم، مه‌نگه‌نیز، کالیسیوم، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆرله‌ ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژه‌یه‌کی که‌م کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن".

- گرنگترین سووده‌کانی جاترە:

١. دابه‌زاندنی فشاری خوێن لەڕێگای فراوانکردنی بۆریەکانی خوێن .

٢. بەهێزکردنی تەندروستی دڵ: بە هۆی کەمکردنەوەی لێدانی دڵ و دابەزاندی فشاری خوێن، بۆیە یارمەتی خۆپاراستن دەدات له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

٣. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات.

٤. سوودی هەیه له چارەسەری کۆکە و پژمین و کەمکردنەوەی بەڵغەم و پاککردنەوەی کۆئەندامی هەناسە لە کاتی پەتا و هەوکردن.

٥. بەهێزکردن و چالاککردنی بەرگری جەستە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ماددە دژە ئۆکسانەکان و ماددە ڕیشاڵیەکان بێجگە لە ئاو.

٦. خۆپاراستن له‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن.

٧. نه‌هێشتنی دڵەکزێ و ئاوسانی سک و کەمکردنەوەی غازات و چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس.

٨. به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و زیاد کردنی ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی و چاککردنی مەزاج.

٩. بەسوودە بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو.

١٠. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکرەی خوێن.

١١. پاراستنی تەندروستی ددان و ناودەم.

١٢. کەمکردنەوەی ئازاری جومگە و ئێسک وهەندێک جۆری سەرئێشە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن