مانێ چارەنووسی خۆی لەگەڵ لیڤەرپووڵ یەكلاكردەوە

وەرزش

04/06/2022     ژمارەی بینراو 242


راچڵەكین-

سادیۆمانێ-ی سەنیگالی و یەكێك لەئەستێرەی دیارەكانی یانەی لیڤەرپووڵ، بەفەرمی رایگەیاند بڕیاریداوە لەگەڵ یانەی ئینگلیزییەكە بەردەوام نەبێت، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوی ئەو یانەیە بدات كە بەنیازە یاری بۆ بكات لەداهاتوودا.

سادیۆ مانێ، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لەبارەی خواستی لایەنگرانی هەڵبژاردنەی سەنیگال بۆ رۆیشتنی لەیانەی لیڤەرپووڵ ووتی:" منیش وەك هەمووان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنم و چاودێری تێچەنی بەشداربووان دەكەن كە 60% بۆ 70% یان داوای رۆیشتنم دەكەن لە لیڤەرپووڵ، منیش بڕیارم داوە ئەوە بكەم كە ئەوانە دەیانەوێت، بەڵام با پەلە نەكەین و پێكەوە چاودێری بارودۆخەكە بكەین."

ئەو لێدوانەی مانێ، بەڕوونترین هەڵوێستی ئەو یاریزانە ئەژمار دەكرێت بۆ رۆیشتن لەیانەی لیڤەرپووڵ و كۆتایی هاتنی كاروانی وەرزشییەتی لەگەڵ ئەو یانەیە كە ماوەی شەش وەرزی خایاند.

پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان بڵاویانكردبوەوە، یانەی بایرنمیونشن-ی ئەڵمانی لەهەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی مانێ و ئامادەیە ساڵانە بڕی ملیۆن یۆرۆ وەك مووچە بدات بەو یاریزانە، ئەوەش سێ بەرانبەری ئەو مووچەیەیە كەلە لیڤەرپووڵ وەردەگرێت و ساڵانە دەگاتە 7 ملیۆن یۆرۆ.

ئەوەی لەهەمووی گرنگترە رێكەوتنی لیڤەرپووڵ-ە لەگەڵ بایرن لەبارەی چۆنییەتی گواستنەوەی مانێ كە پێدەچێت بڕی تێچووی گواستنەوەكە 30-50 ملیۆن یۆرۆ بكەوێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن