گاریس بێل هەڵبژاردەی وێڵزی گەیاندە مۆندیالی قەتەڕ

وەرزش

05/06/2022     ژمارەی بینراو 446

راچڵەكین –

بەو گۆڵەی لە هەڵبژاردەی ئۆكراینا تۆماریكرد، گاریس بێل كاپتنی هەڵبژاردەی وێڵز، توانی كۆتا بلیتی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی جامی جیهاندی 2022 بۆ وڵاتەكەی دەستەبەر بكات و خەونی ئۆكراینییەكانیشی بۆ گەیشتن بە مۆندیال لەباربرد.

ئەمڕۆ 5-6-2022، لە یاری پاشكۆی گەیشتن بە مۆندیالی جامی جیهانی 2022 كە ئەمساڵ لەوڵاتی قەتەڕ بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەی وێڵزو ئۆكراینا بەیەكگەیشتن.

یارییەكە لە یاریگای كاردیف سیتی لە وێڵز بەڕێوەچوو، لە یارییەكی بەهێزو چارەنووسسازدا كە هەردوو هەڵبژاردە چاویان لەسەر بردنەوە بوو، لە خولەكی 34ی یارییەكەو لە لێدانێكی راستەوخۆ، گاریس بێل كاپتنی هەڵبژاردەی وێڵز دوای لێدانێكی بەهێز كە بەهەڵە تۆپەكە بەر سەری كاپتنی هەڵبژاردەی ئۆكراینا كەوت و تۆڕی خۆیانی هەژاند، تاكە گۆڵی هەڵبژاردەكەی تۆماركردو یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

بەمەش هەڵبژاردەی وێڵز بووە كۆتا هەڵبژاردەی بەشدار لە مۆندیالی جامی جیهانیی 2022 كە ئەمساڵ لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوەدەچێت، هەروەها ئەم دووەم جارە ئەو هەڵبژاردەیە لە مێژووی خۆیدا بەشداری لە مۆندیالی جامی جیهانی دەكات، دوای ئەوەی بۆیەكەم جار لەمۆندیالی 1958 بەشداریكدر كە لەوڵاتی سوید بەڕێوەچوو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن