راچڵەكین-
جاستن بیبەر، گۆرانیبێژی پۆپ-ی بەرەگەز كەنەدی، ئاشكرایكرد، پزیشكان پێیان راگەیاندووە كە تووشی جۆرێك لەڤایرۆس بووە ئەوەش بووەتە هۆی شیفلیجبوونی بەشێك لە دەموچاوی.
بیبەر لەتۆمارێكی ڤیدیۆییدا دەڵێت، پزیشكان پێیان راگەیاندووە كە بەشی راستی دەموچاوی تووشی ئیفلیجی " رامزی هانت" بووە، ئەوەش كاریگەری لەسەر گوێ و لووت و چاوی دروستكردووەو ناتوانێت بەئاسانی بیان جوڵێنێت.
دەشڵێت، بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لەڕووی جەستەییەوە شیاو نییە بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگ و لەئێستادا سەرقاڵە بە ئەنجامدانی مەشق و راهێنان تا بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی بەڵام دیار نییە ئەوە كەی دەبێت.