عێراق بەم جۆرە مووچە بەسەر فەرمانبەران دابەشدەكات

عێراق

22/03/2020     ژمارەی بینراو 9379

راچڵەكین

وەزارەتی دارایی عێراق فەرمان بە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتەكە دەكات ئامادەكاریی بە مەبەستی پێدانی مووچە بە سەرجەم دامەزاروە حكومییەكان بكەن، نوسینگەی وەزیری داراییش داوا دەكات لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا، پابەندی رێنمایی تەندروستییەكان بن.
 
نووسینگەی فوئاد حسێن لە راگەیاندراوێكدا ، فەرمانی بە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، دەست بە دابەشكدرنی مووچەی فەرمانبەران بكەن.

لە راگەیاندراوەكەدا، داوا لە سەرجەم پارێزگاران و سەرۆكانی بەڕێوەبەرایەتییەكان كراوە، لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا پەیڕەوی لە سەرجەم رێكار و رێنماییە تەندرووستییەكان بكەن.
 
نووسینگەی وەزیری دارایی عێراق، داوایكردووە دابەشكردنی مووچە، بەسەر چەند رۆژێكدا دابەشبكرێت و بەشێوەیەك ئەو كارە بكەن كە كۆبوونەوەی خەڵكی بەدواوە نەبێت.
 
وەزیری دارایی عێراق داواشی لە هەردوو بانكی رافیدەین و رەشید كردووە، قیستی مانگانە، قەرزی شۆفێر تاكسییەكان و سوودەكانی بۆ ماوەی دوو مانگ دوابخەن، ئەوەش بەهۆی وەستانی كارەكان لە ئاكامی سەپاندنی قەدەغەی هاتۆچۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن